به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئەمریکییەکان نەیارەتیان دەکرد لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دەقی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە سووریا، و ئەوەش، پرسیاری زۆری دروست کرد سەبارەت بە ڕاستبێژی ئەمریکا .
بەپێی ئەو بەیاننامەیە، ئەمریکا هۆگری ئەوە نەبوو "نەیارانی میانەڕەو" و"بەرەی نوسرە"(بەرەی فەتحوشام) لەیەکتر بەجیا دابنرێن و نەیدەویست هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکان لەگەڵ ڕووسیا بۆسەر مۆڵگەو پێگەی تیرۆریستان و هاوپەیمانەکانیان ئەنجام بگرێ.
دیاریکرانی ناوچەکانی بندەسەڵاتی داعش وبەرەی فەتحوشام و نەیارانی میانەڕەو، بەجیادانانی نەیارانی میانەڕەو و بەرەی نوسرە لە یەکتری و کەڵک وەرگرتن لەزۆرداری تەنیا بۆ بەرەڤانی لەخۆ و هاوتەریب لەگەڵ هەڕەشەو گوڕەشەدا، لە وێنەی بڕگە گرینگەکانی ڕێککەوتننامەی ئەم دواییەی ڕووسیاو ئەمریکا سەبارەت بە سووریا بووە.
بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، ئەمریکاو ڕووسیا بەڵێن دەدەن لە دزە کردن بۆ نێو لایەنەکانی شەڕ بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە کەڵک وەربگرن.
ڕێککەوتننامەی ئەمریکاو ڕووسیا بۆ جێ بەجێ کرانی ئاگربڕ لە سووریا دەوامی نەبوو و گەڕەکە ڕۆژهەڵاتییەکانی حەڵەب لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، شایەتی قورسترین شەڕ و پەلامار بوون.....
کۆتایی کورتە نامە/310